ڕوودانی بوومەلەرزە لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا
کانونی دوھەم 15, 2023 15:22 Asia/Tehran
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری شەپۆلی ناوەوەی زەوی (ڕیختەر) شاری «ئیلازیغ»ی ڕۆژهەڵاتی تورکیای هەژاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی یانەی ڕۆژنامەنووسانی لاوان، ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیران و فریاگوزاریی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، قووڵایی ئەم بوومەلەرزەیە ١٧.٩ کیلۆمەتر بووە.
پارێزگاری ئێلازیغ هەروەها ڕایگەیاند کە هێزی فریاگوزاری لە ناوەندی بوومەلەرزەکە ئامادەن. لە ئێستادا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و زیانێکی بەرچاو لە ناوچەکەدا نییە.
ساڵی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ و ٧٠ پلە پارێزگای ئێلازیغی تورکیای هەژاند و بەهۆیەوە ٤١ کەس کوژران و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون.