جەختکردنەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر یەکگرتنی زیاتری موسڵمانان بۆ پێشگرتن بە هێرشی زایۆنییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i416695-جەختکردنەوەی_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا_لەسەر_یەکگرتنی_زیاتری_موسڵمانان_بۆ_پێشگرتن_بە_هێرشی_زایۆنییەکان
وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای له وڵاتانی موسڵمان کرد کە له بەرامبەر دڕندەکاری و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا یەک بگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2023 06:35 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر یەکگرتنی زیاتری موسڵمانان بۆ پێشگرتن بە هێرشی زایۆنییەکان

وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای له وڵاتانی موسڵمان کرد کە له بەرامبەر دڕندەکاری و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا یەک بگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: وا ھەڵدەگرێ کە وڵاتانی ئیسلامی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوەتر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئیدانە بکەن و پێش بە بەردەوامیی هێرشەکان دژی خوشک و برا فەلەستینییەکانمان بگرن.

«چاوشئۆغڵو» ئاماژەی بەوەش دا کە وڵاتانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکانی پێشووی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بە ئامانجی پاراستنی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا ھێندێک بڕیاریان داوە، وتیشی: تورکیا هەرگیز دەستبەرداری پرسی فەلەستین و قودس نابێت.

«خولوسی ئاکار» وەزیری بەرگریی تورکیاش لەم دواییانەدا هێرشی زایۆنیستەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنانی فەلەستینی شەرمەزار کرد و وتی: هێرشکردنە سەر خەڵکی بێتاوان لە کاتی پەرستش و ڕازونیاز لەگەڵ خودادا ھیچ پاسایەکی بۆ نییە.