نیسان 09, 2023 10:21 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دژ بە زایۆنییەکان لە تورکیا بەردەوامە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە شارە جیاجیاکانی تورکیا، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین بەردەوام کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە ئەنقەرەوە، گردبوونەوەی ناڕەزایانە بۆ شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا بەردەوامە.

خەڵکی ئەنقەرەی (پایتەختی تورکیا) بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شێوەی کاروانی ئۆتۆمبێل بە ئاڵای فەلەستینەوە هاتنە سەر شەقامەکان و بە تێپەڕین لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی پەیمانیان بۆ دۆزی فەلەستین نوێ کردەوە و ھاوکات ڕق و بێزاریی خۆشیان بەرامبەر بە ڕژێمی داگیرکەری قودس دەربڕی.

پاشان خۆپیشاندەرانی تورک کە زۆربەیان ئەندامی کۆمەڵەی لاوانی ئەنادۆڵ بوون، لە ناوەندی ئەنقەرە کۆبوونەوە و دروشمیان بەرزکردەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و تاوانەکانی ئەم دواییەی زایۆنیەکان لە مزگەوتی ئەقسایان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ