تەقەکردن لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا پێنج برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i420107-تەقەکردن_لە_نەخۆشخانەیەکی_تورکیا_پێنج_برینداری_لێ_کەوتەوە
تەقەکردن لە نەخۆشخانەیەکی شاری «ڕیزە»ی تورکیا پێنج برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2023 12:29 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا پێنج برینداری لێ کەوتەوە

تەقەکردن لە نەخۆشخانەیەکی شاری «ڕیزە»ی تورکیا پێنج برینداری لێ کەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، کەسی هێرشبەر بە چوونە ژوورەوەی بۆ نەخۆشخانەکە تەقەی لە نەخۆشەکان و پزیشکەکان کردو بەهۆیەوە پزیشکێک و دوو نەخۆش و دوو ئەفسەری پۆلیس بریندار بوون.

هێزە ئەمنییەکان کەسی ھێرشبەریان ھەرلە نەخۆشخانەکە دەستگیر کرد. پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوە لە چەکدارەکەیە بۆ ڕوون کردنەوەی پاڵنەرەکانی ئەم تەقەکردنە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمڕۆ (چوارشەممە) سەندیکای پزیشکانی نەخۆشخانەی «ڕیزە» هەموو چاودێری تەندروستی (جگە لە ڕێکارە فریاگوزاریەکان)ی ڕاگرت.