ڕەخنەی تورکیا لە ڕووماڵ نەکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە میدیا ڕۆژاواییەکاندا
بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا، ڕەخنەی گرت لە خۆبواردنی سەرسووڕهێنەر و بێ شەرمانەی میدیا ڕۆژاواییەکان لە ڕووماڵ کردنی قەڵاچۆکرانی فەلەستینییەکان بە دەستی ڕژێمی زایۆنیی ئیسراییلەوە.
فەخرەدین ئاڵتۆن، سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا، دوێنێ دووشەممە، لە ئەستەموڵ ڕایگەیاند؛ میدیاکانی ڕۆژاوا هەوڵێکی باوەڕپێنەکراو و بێشەرمانەیان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی کوژرانی فەلەستینیەکان بە دەستی ئیسراییل لە سەرنجی بیر و ڕای گشتی جیهان دوور بخەنەوە. ئاڵتۆن ئاماژەی بەوەش کرد کە مێژوو هەرگیز خۆش نابێ لەو ڕیاکارییە و لەو دوژمنایەتییەی میدیا ڕۆژاواییەکان کە ویژدانی هەموو مرۆڤایەتیی وەژان دەخات و مرۆڤی ئازادیخواز خەمبار دەکات. ئەم کاربەدەستەی تورکیا وشداری دا ئەو ڕۆژە دێت کە ئەم خراپەکاری و ڕیاکارییە بۆ زاڵمان و بێدەنگەکردن بەرامبەر بە زوڵم و زۆر دەبێتە هۆی شەرمەزار بوونی بەئاشکرایان لەپێش چاوی هەموو خەڵکی جیهان.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ژماری شەهیدانی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە، دە هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زۆربەی شەهیدەکانیش ژن و منداڵن. بێ مەیلیی میدیاکانی ڕۆژاوا بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵی تاوانکارییەکانی زایۆنییەکان و قەڵاچۆکرانی خەڵکی مەدەنی، ڕەخنە و گازندەی لە ئاستی هەموو جیهاندا بە دواوە بووە.