تشرینی دووه‌م 15, 2023 20:30 Asia/Tehran

سەرۆک پەرلەمانی تورکیا پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی غەززەی بە ژینۆساید وەسف کرد.

سەرۆک پەرلەمانی تورکیا پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بە ژینۆساید زانی. "نعمان کورتولموش" دوێنێ سێشەممە وتی: ئەوەی ئیسراییل دژ بە فەلەستینییەکان دەیکات بەڕاستی قەڵاچۆ کردن و ژینۆسایدە.

لە کاتێکدا کە تورکیا لەبەر سیاسەتی دووفاقیی خۆی بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی وەبەر ڕەخنە کەوتووە، سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ جیهانی ڕۆژاوا بە پشتیوانی لە ئیسراییل  و بە هەند نەگرتنی جەنایەتەکانی، بە کردەوە ئیزنی هەر هەنگاوێکی بەم ڕژێمە داوە. کورتولموش لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی کرد کە دووبەرەکی لە جیهانی ئیسلام، خاڵێکی گرینگ و گەلێک پێویستە بۆ ڕژێمی زایۆنی بۆ جێبەجی کردنی پلان و جەنایەتەکانی. 

سەرپەیڤ