دەست بەسەر کرانی ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعیش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i427917-دەست_بەسەر_کرانی_٢٠_گومانلێکراو_بە_پەیوەندی_لەگەڵ_داعیش_لە_تورکیا
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعیش"یان دەست بەسەر کردن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2024 08:00 Asia/Tehran

هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعیش"یان دەست بەسەر کردن.

هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعیش"یان لە ئیستامبووڵ و مێرسین دەست بەسەر کردن.

عەلی یرلی کایای وەزیری نێوخۆی تورکیا بەدەرکردنی راگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە لەماوەی ئەم هەفتەدا لەمیانەی هەڵمەتێکی هاودەنگ لەگەڵی هێزەکانی پۆلیسی خەبات بەدژی تیرۆر و ڕێکخراوی زانیاری میت و ژاندارمیری لە شارەکانی مێرسین و ئیسامبووڵ دەست بەسەر کراون.

بەوتەی یرلی کایا سێ کەس لەو گیراوانە لەدوای تێپەڕاندنی قۆناغە دادڤانیەکان لە تورکیا دەرکران و کەسەکانی تریش بەپێی بڕیاری دادگا بەڕێ کرانە دادگا.