هاکان فیدان : ئاگربڕ لە غەزە هاوتەریب نیە لەگەڵ ئامانجی سیاسی نەتانیاهۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ئاماژە بە کەندوکۆسپنانەوەکانی تلاویڤ لەبەردەم وتووێژی ڕێککەوتن بۆ ئاگربڕ لە غەزە وتی: بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست فەرمانێکی کاری دیکەی هەیەو ئاگربڕ لە فەلەستین هاوتەریب نیە لەگەڵ ئامانجی سیاسی ناوبراو.
"هاکان فیدان"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا دوێنێ چوارشەم لە گوتارێک دا وتی هەموو جیهان کۆمەڵکوژکردن و پێشێلی بنەماو بایەخە مرۆیەکان لە غەزە بەدی دەکاو ئێمەش لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس لەپەیوەندی داین و وتووێژیان لەگەڵ دەکەین.
ناوبراو وتی کە لایەنی فەلەستینی هەنگاوی زۆری هەڵگرتوە بەئاراستەی ڕازی بوون بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەزە، بەڵام قسە سەبارەت بە ڕاگواستنی سەرۆکانی حەماس بۆ تورکیا تەنیا هەردەنگۆیەکە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕاشکاویش وتی کە حەماس هۆکاری ئەو قەیرانە نیە بەڵکوو ئەو بابەتە لێکەوتەی داگیرکرانی خاکی فەلەستینەو بەبێ هیچ ئاماژەیەکیش بە ناڕەزایەتی عێراق و سوریا لە داگیرکرانی بەشێک لە وڵاتەکەیان لەلایەن تورکیاوە وتیشی: ئێمە پێویستە لەگەڵ پەکەکەش شەڕ بکەین و سەرچاوەکانی وزەو نەوتی سووریا ڕادەستی خەڵکی ئەو وڵاتە بکەینەوە.