کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە ڕەخنەی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنیستی لە وڵاتەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i430040-کاردانەوەی_وەزارەتی_دەرەوەی_تورکیا_بەرامبەر_بە_ڕەخنەی_وەزیری_دەرەوەی_ڕژیمی_زایۆنیستی_لە_وڵاتەکەی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دژکردەوە بەرامبەر بە پەیامێکی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنیست پێداگری کرد کە بە تیرۆری وتووێژکارو هەڕەشە لە دیپلۆماتەکان هیچ ئاشتیەک دەستەبەر نابێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 03, 2024 07:15 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دژکردەوە بەرامبەر بە پەیامێکی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنیست پێداگری کرد کە بە تیرۆری وتووێژکارو هەڕەشە لە دیپلۆماتەکان هیچ ئاشتیەک دەستەبەر نابێ.

"ئۆنجۆکچلی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی وێرای ئاماژە بە تیرۆری شەهید هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران نووسی: بە قەڵاچۆو تیرۆری وتووێژکارو هەڕەشە لە دیپلۆماتەکان ناتوانن ئاشتی وەدەست بهێنن.

ئەو هەڵوێستەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وڵامێکە بە پەیامەکەی "یسڕائیل کاتس"ی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنیستی کە ڕەخنەی گرتبوو لە تورکیا کە ئاڵاکەی لە باڵویزخانەی تورکیا لە تلاویڤ تا نیوە داگرتبوو.

تورکیا لەدوای تیرۆری شەهید هەنیە، ڕۆژێک ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکەی راگەیاندو سەرجەم ئاڵاکانیشی تا نیوە هێنایە خوارەوە.

ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و پارێزەرێکی، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لەئاکامی پەلامارێکیب تیرۆریستی  بۆسەر شوینی حەوانەوەکەیان لە تاران شەهید کران.