تشرینی دووه‌م 18, 2024 10:32 Asia/Tehran

خەڵکی تووڕەی ئەستەموڵ بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک، جەنایەتەکانی هێزی داگیرکەر دژ بە خەڵکی مەدەنیی غەززە و لوبنانیان شەرمەزار کرد. ئەم خۆپیشاندانە بە درووشمی "هاوار دژ بە کوشتار " بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە بێدەنگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە قەڵاچۆکرانی خەڵکی مەدەنیی بێ دەرەتان بە دەستی ڕژێمی زایۆنی و گەیاندنی پەیامی پێویستیی ڕاگیردرانی ژینۆساید لە ناوچەکە بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی لافیتە و پارچەنووسگەلێک کە نووسراوەکانی سەریان سەبارەت بە شەرمەزار کردنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بوو، ئاڵای فەلەستین و لوبنانیشیان هەڵکرد و بە دانی درووشم خوازیاری کۆتایی هاتنی قەڵاچۆکرانی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین و لوبنان بوون.

لەم خۆپیشاندانەدا کە ڕادەیەکی بەرچاو شاروومەندانی تورکیایی و گرووپگەلێک لە وڵاتانی ئیسلامی تێیدا بەشدارییان کردبوو، کەرەستەگەلێکی وەک شییپوور و ناقوسیش دەبیندرا کە خوپیشاندەران بۆ دەربڕێنی ڕق و تووڕەیی خۆیان لە جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر و هەروەها هەوڵ بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە بە گوێچکەی هەموو جیهان هێنابوویان.

بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە خوازیاری ڕاگیردرانی شەڕ، بە بەرپرسیار راگەیەندرانی ڕژێمی داگیرکەر بەرامبەر بە جەنایەتەکانی و دادگەیی کرانی ڕژێمی زایۆنی وەکوو جەنایەتکاری جەنگی لە دادگە نێودەوڵەتییەکان بوون.

 

سەرپەیڤ