تورکیا دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریای شەرمەزار کرد
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی جیاکەرەوە و پێشڕەوی لە خاکی سوریای بە تووندی شەرمەزار کرد.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە؛ ئیسراییل دیسان بیر و زەینی داگیرکەرانەی خۆی خستە بەرچاو. ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها جەختی کرد ئێمە وەکوو تورکیا سوور و پێداگرین لەسەر پاڵپشتی خۆمان لە مافی سەروەری و سیادە، یەکگرتنەوەی سیاسی و یەک پارچەیی خاکی سوریا. ئەوە لە کاتێکدایە کە پەلامارەکانی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ سەر هەسەدە هەر بەردەوامە.
هێزەکانی سەر بە تورکیا لە چوار ڕۆژ لەمەوبەرەوە ئۆپەراسیۆنێکیان بە مەبەستی داگیرکردنی شاری منبەج و ناوچەکانی دەڤەری دەست پێکردووە و ئێستاکە دەستیان گرتووە بە سەر ناوچەگەلێکی ئەم شارە. شایانی باسە شەڕ و پێکدادان لەم شارە و ناوچەکانی دەڤەری ئێستاش هەر بەردەوامە.