نیسان 22, 2025 14:32 Asia/Tehran
  • هۆکاری چالاک نەبوونی سیستم وفڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا وهاتووچووی ژنراڵە ئیسرائیلیەکان لە ناوخاکی سووریا

" عەبدولباری عەتوان " شارەزای جیهانی عەرەب دەستی دایە لێکدانەوەی کاروکردەکانی ڕژێمی زایۆنی وهاتووچووی کاربەدەستانی پلە بەرزی سەربازی ئەم ڕژێمە لە سووریا .

 عەتوان بە ئاماژەدان بە هاتووچووکردنی ژنراڵ" ئایال زامیر" سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سەرووی شاندێکی سەربازی پیکهاتوولە ژنراڵ" ئوری گوردین" فەرماندەی ناوچەی باکووری سوپای ئەم رژێمە لە ناوچە داگیرکراوەکانی " جەبل ئەلشێخ" و ناوچەی جیاکەرەوە لە سوریا نووسی: ئەمەکە زامیربە بێ هیچ خۆڕاگریەک هاتووەتەناو جەبەل شێخ وناوچەکانی تر ، بەم مانایەیە کە سووریای نوێ بەبێ سەروەریی وشان وشکۆ وبەشێوەی تۆکمە وتەواوپی ملی دۆخێکە کە ڕژێمی داگیر کەربە زۆری سەپاندویەتیە سەریی. ناوبراو وتی: باشووری سووریا هەرچی خێرا بووە بە جۆلانێکی تر وداگیرکاری ڕژێمی ئیسرائیل هەمیشەییە وکاتیی نیە. ئەم ڕاستیە بنیامین نتانیاهۆچەند ڕۆژ لەمەوپیش ڕایگەیاند ووتی کە زاڵبوونی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بەسەر باشووری سووریا هەتا ماوەیەکی نادیارە بەردەوامە. عەتوان جەختی کرد: ڕژێمی داگیرکەر سەرزەویەکانی سووریا هیدی هیدی داگیر ئەکات ودڵنیایە کە هیچ مەترسێک ڕووبەڕووی نابێتەوە.  

ڕوئیولیەوم نووسیی: سووریا حکومەتێکی فەشەڵ وشکست خواردوویەلەکاتی ئێستاکە دا وهیچ  ئاسۆیەکی ڕوون لە بەردەمی دا نیە.

 

 

سەرپەیڤ