وتەبێژی کەجەکە: هیچ قسەیەک سەبارەت بە چۆڵکردنی قەندیل نەکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i438965-وتەبێژی_کەجەکە_هیچ_قسەیەک_سەبارەت_بە_چۆڵکردنی_قەندیل_نەکراوە
وتەبێژی کەجەکە بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تا ئێستا پرۆسەی ئاشتی دەست پێنەبووە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و کۆتایی هێنا بە شەڕی چەکدارانەی، بەڵام ئەمە تەنیا بڕیاری پەکەکەیە و هی هەمووان نییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 20, 2025 10:40 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کەجەکە: هیچ قسەیەک سەبارەت بە چۆڵکردنی قەندیل نەکراوە

وتەبێژی کەجەکە بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تا ئێستا پرۆسەی ئاشتی دەست پێنەبووە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و کۆتایی هێنا بە شەڕی چەکدارانەی، بەڵام ئەمە تەنیا بڕیاری پەکەکەیە و هی هەمووان نییە.

زاگرۆس هیوا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ئێستاش بەردەوامە و شەڕ هێشتایش بەرقەرارە. وتەبێژی کەجەکە سەبارەت بە چۆڵکردنی قەندیلش وتی: تا ئێستا هیچ قسە و باسێک سەبارەت بە چۆڵکردنی قەندیل نەکراوە، چونکە پرۆسەکە هێشتا یەکلایەنەیە. ناوبراو هەروەها وتیشی: تا ئێستا هیچ وڵات و لایەنێکی سێهەم لە پرۆسەی ئاشتیدا بەشداری نەکردووە و ئامادە نەبووە. ئەم پرۆسەیە تا ئێستا لە نێوان دوو لایەندا بووە، بەڵام ئەم جارە جیاوازە. ئەم جارە وتوێژەکان ڕاستەوخۆ لە ئیمڕالییەوە دەست پێ بووە و کەسیش ناوبژیوانی نەکردووە.