فیدان: ناتانیاهۆ لەوانەیە تەگەرە بخاتە بەردەم ئاگربەس
تشرینی یهکهم 05, 2025 12:45 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی تورکیا پێی وایه سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیی لەوانەیە تەگەرە بخاتە بەردەم گەڵاڵەی ئاگربەسی پێشنیازکراوی سەرۆکی ئەمریکاوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو لێدوانە، کەناڵێکی فەرمیی رژێمی زایۆنیی ڕایگەیاندووە: ناتانیاهۆ بە کۆشکی سپی گوتووە سوپای ئەو ڕژێمە بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ لە غەزە دەمێنێتەوە.
فیدان لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، ئەنقەرە قەت ڕێگە نادات بێگانەکان سوریا پارچەپارچه بکەن.