قۆڵبەست كردنی 2 گومانلێكراو بە سیخووڕی بۆ مووساد لە توركیا
شوبات 06, 2026 16:05 Asia/Tehran
دەزگەی هەواڵگری ئاسایشی نیشتمانی توركیا باسی لە گرتنی دوو گومانلێكراو كرد لە ئەستەمۆڵ بە تومەتی سیخووڕی كردن بۆ ڕژێمی زایونیستی .
دەزگەی هەواڵگریی ئاسایشی نیشتمانی توركیا هەروەها ڕایگەیاند لە ماوەی ئەنجامدانی ئوپڕاسیونی ناسراو بە " مونیتوم " لە لایەن هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی تڕۆڕ و دادەوانەكانی ئەستەمۆڵ ئەو دوو گومانلێكراوە بە تۆمەتی سیخووڕی كردن بۆ مووسادی ڕژێمی زایونیستی قۆڵبەست كراون .
تۆمەتەكان دژی ئەو دوو كەسە بریتی دەبێ لە كۆكردنەوە و گواستنەوەی زانیارییەكان ،پێی و شوێن گرتنی فەلەستینییەکان و بازرگانی كردن بۆ چالاکیی سیخوڕی.