ئاکپارتی: وەڵامی هەوڵەکانی تێکدانی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر دەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i444548-ئاکپارتی_وەڵامی_هەوڵەکانی_تێکدانی_پرۆسەی_تورکیای_بێ_تیرۆر_دەدەینەوە
گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، هەوڵ بۆ تێکدان و لەباربردنی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر دەدرێ، بەڵام بێگومان "لە شوێنی پێویستدا وەڵامی ئەو هەوڵانە دەدرێتەوە" و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
(last modified 2026-02-10T13:13:04+00:00 )
شوبات 10, 2026 15:19 Asia/Tehran
  • ئاکپارتی: وەڵامی هەوڵەکانی تێکدانی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر دەدەینەوە

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، هەوڵ بۆ تێکدان و لەباربردنی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر دەدرێ، بەڵام بێگومان "لە شوێنی پێویستدا وەڵامی ئەو هەوڵانە دەدرێتەوە" و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

رۆژی دووشەممە، ٩ی ٢ی ٢٠٢٦ دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئاکپارتی لە ئانکارا، عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانیی سازکرد.

 

چەلیک باسی لە سووربوون و پێداگریی ئاکپارتی کرد لەسەر درێژەپێدانی پرۆسەکە و گوتی: "کارەکانمان بۆ پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر بە خێرایی لە داهاتوودا بەردەوام دەبن و ئێستاش بەردەوامن. پرۆسەکە بەگوێرەی ئەو بنەمایانەی بۆمان دانابوو، بەرەوپێش دەچێت."