شوبات 18, 2026 12:20 Asia/Tehran
  •  تونجەر بەکرخان: پەلاماری تورکیا بۆ سەر شنگال گەورەترین زەبردانە لە پرۆسەی ئاشتی

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی تورکیا هۆشداری دا لەوەی هەر جموجۆڵێکی سەربازیی شیمانەیی تورکیا دژی شنگال بەتایبەت دوای لێدوانەکانی هاکان فیدان، دەتوانێت پرۆسەی ئاشتی و ئایندەی هەشتاوشەش ملوێن هاووڵاتی تورکیا بخاتە مەترسییەوە.

تونجەر بەكرخان جەختی كرد لە جیاتی هەڕەشە و شێوازی ئاشایشی لە هەمبەر ناوچە كوردنشینەكانی عێراقدا  دەبێ ڕێبازی دیالۆگ ویەكگرتوویی سیاسی هەڵبژێردرێت .

ناوبراو خوازیاری دووبارە پێناسە كردنی پەیوەندی لە گەڵ كوردەكان ، پێكهێنانی چوارچێوەیەكی  دیموكراتیكی ناوچەیی و بەڕێوەبردنی دانیشتنی سەرۆک پارتەكان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد بوو . 

ناوبراوهەروەها جەختی لەسەر پێویستی دیاریکردنی دۆخی مافەوانیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کردەوە و ڕایگەیاند، بەبێ گەرەنتی یاسایی، ئاشتییەکی پاوەجێ، مومكین نییە .

بەکرخان ڕایگەیاند کە دەم پارتی هەروا پابەند دەبێت بە ڕێگاچارەی سیاسی و پێکەوەژیان و دیالۆگ، تەنانەت کاتێکیش كەشەكە  پڕ بێت لە گرژی و بڕیاردانی خەرجگهەڵگر. بەکرخان وێڕای ئاماژە  بە قەیرانی قورسی ئابوری، وتی  کە زۆرینەی خەڵک لەگەڵ هەڵاوسان و قەرز و فشارەکانی بژێوی ژیاندا  ڕووبەڕوون و سیاسەتەکانی حکومەت دۆخەکەی خراپتر کردووە.

 

سەرپەیڤ