وەزیری دەرەوەی تورکیا: هێرشکردنە سەر ئێران، شەڕ و گرژی لە ناوچەکە زیاتر دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئێمە هەموومان هاوبیر و ڕاین لەسەر ئەوەی کە بێتوو سەرلەنوێ هێرش بکرێتەوە سەر ئێران، تەشەنەپێدرانی شەڕ و گرژی لە ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە.
هاکان فیدان لە پرێس کۆنفرانسی پاش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی میکانیزمەکانی (ئار چوار) پێکهاتوو لە وڵاتانی تورکیا، میسر، پاکستان و سعودیا و لەگەڵ (ئی سێ) کە بریتین لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا کە ئیتاڵیاش تێدا بەشداری کردبوو، لە شاری ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند: هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بە هیچ شێوازێک وەک ڕێگاچارە و ڕێکار نایەتە ئەژمار. ئێستاکە هیچ کەس ئەوەی قبووڵ نییە. ناوبراو وتى: هەموو وڵاتانی بەشدار لە مێزی دانوستان نەیانەوێ شەڕ لەوە زیاتر پەرە بستێنێت و لایەنگری کۆتایی هاتنی خێرای شەڕ و دامەزرانی ئاگربەس لە کەنداوی فارس و ئۆکرانیان و تەقریبەن گەیشتووینە ئەو کۆدەنگییەی کە هەڵبژاردنی وتووێژ و دیپلۆماسی باشترین هەنگاوە. هەموو وڵاتان لەسەر ئەو بڕوایەن کە دیپلۆماسی و وتووێژ تەنیا ڕێگاچارەن. ناوبراو وتیشی: گەرووی هورموز دەبێت هەرچی خێراتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی سێبەری ڕەشی کاریگەرییە نەگەتیڤەکانی لەسەر بازاڕەکان زووتر بڕەوێتەوە.