تورکیا
-
کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا
May 14, 2023 14:01کەناڵی ئەلجەزیرە کۆتایی هاتنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی تورکیای ڕاگەیاند.
-
ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو، دوو کاندیدی ڕکابەری هەڵبژاردنەکانی تورکیاش دەنگیان دا
May 14, 2023 13:26ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستا و کاندیدی هاوپەیمانیی «جمھور» و کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی "میللەت" کە بە شەش پارتەکە ناسراوە، لە دوو سندوقی دەنگدانی جیاوازەوە دەنگیان دا.
-
چاوشئۆغڵو: تۆمەتی دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕاست نییە و نادادپەروەرانەیە
May 14, 2023 09:21وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی ئۆپۆزسیۆن له بارەی دەستوەردانی ڕووسیا له هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەی به درۆ و نادادپەروەرانە ناوبرد.
-
ھەڵبژاردن لە تورکیا دەستی پێکرد
May 14, 2023 08:16سەرەنجام ڕۆژە گرینگەکەی تورکیا گەییشت و کاتژمێر 8:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە جەماوەری ئەم وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەیان چوونەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان و لەم پرۆسەیەدا بە پێی یاسا ٦٠ملیۆن و ٢٩٧هەزار و ٨٣٤ دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەرو ١٨ ساڵەوەیە مافی بەشداریکردن لە دەنگدانیان هەیە.
-
ئەردۆغان: ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچییەک بێت قبوڵی دەکەم
May 14, 2023 03:02«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی ئێستای تورکیا و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەرچییەک بێت قبوڵی دەکات.
-
ژماردنەوەی دەنگەکانی «محەڕەم ئینجە» لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
May 14, 2023 02:08سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، دەنگەکانی «محەڕەم ئینجە» کە یەکێک بوو لەو چوار کاندیدەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیاو دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە بەردەوام کردنی ململانێی ھەڵبژاردن کشایەوە، لە کۆتایی ڕۆژی دەنگداندا دەژمێردرێت و کاریگەر دەبێت.
-
ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان: سبەینێ مێژووی تورکیا دەنووسرێتەوە
May 14, 2023 01:51پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» ڕایگەیاندووە، خەڵکی وان ئیرادەیەکی گەورە پیشان دەدەن و سبەینێ رۆژێکی خۆش دەبێت و مێژوو دەنووسرێتەوە.
-
ڕاپرسییەکان لە تورکیا دەربڕی سەرکەوتنی کاندیدەکەی ئۆپۆزیسیۆنن
May 13, 2023 20:02ڕاپرسییەکان لە پاش کشانەوەی محەڕەم ئینجە دەربڕی سەرکەوتنی کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە ھەمان خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەن.
-
کشانەوەی کاندیدێکی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا بە ھۆی جەڵتەی دڵەوە
May 12, 2023 21:17محەڕەم ئینجە کاندیدی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی تورکیاو کەسایەتیی جێی سەرنجی پارتی «مەملەکەت» لە بەر جەڵتەی دڵ لە ململانێی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
-
دوایین گۆڕانکاری لە ھەڵبژاردنەکانی تورکیا
May 12, 2023 16:13محەڕەم ئینجە بەربژاری سەربەخۆی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە لایەن پارتی «مەملەکەت»یش پشتیوانیی لێ دەکرێت،لە سەروبەندی بەرپا کرانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی کشانەوەی خۆی لە ململانێی ئەم ھەڵبژاردنانە ڕاگەیاند.