ته‌مووز 25, 2023 14:35 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلەی رێختەر، لە قەزای کۆزان لە پارێزگای ئادانا لە باشوری ئەو وڵاتە روویدا. میدیا عەرەبییەکانیش بڵاویان کردەوە، بوومەلەرزەکە لە سووریاش هەستی پێکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 'ئافاد' سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلەی ڕێختەر لە پارێزگای ئادانا ڕوویداوە.

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئیسپانیا بڵاوکرایەوە؛ ئۆپۆزسیۆن زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا

باسی لەوەش کردووە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٨:٤٤ خولەکی بەیانی بووە و لە قووڵایی ١١.٢٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە و هەر ئەمڕۆش بومەلەرزەیەکی دیکە لە پارێزگای ماڵاتیا بە گوڕی ٣.٨ پلە ڕوویداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی لە ٦ی شوباتی ئەمساڵ لە تورکیا و سووریا ڕوویاندا پاشەلەرزەکان بەردەوامن.

 

سەرپەیڤ