وەزیری دەرەوەی فەرانسا، کۆنگرێسی ئەمریکا دەبێ هەنگاوی هاوبەش بپارێزێت
ژان ئیو لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا شەوی یەکشەممە دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەبێ سەرنجدانی ڕاپۆرتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، پێبەند بوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەشی پشتڕاست نەکردەوە، داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد هەتا ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بپارێزێت.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، شەوی شەممە بەبێ سەرنجدانی هەشت ڕاپۆرتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی کە تیای دا پێ لە سەر پێبەند بوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەش داگیراوە، ڕایگەیاند: پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەنگاوی هاوبەش پشتڕاست ناکاتەوە.
دوای ئەم کارەی ترەمپ کە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە ئەنجامی گرت،کۆنگرێسی وڵاتەکەی شەست ڕۆژ دەرفەتی دەبێت هەتا لە بارەی داسەپاندنی هەمدیسانی ئەو بایکۆتانەوە بڕیار بدات کە لە بەر جێبەجێکرانی هەنگاوی هاوبەش ڕاگیردراون. ئینجا ئەگەر بێتو کۆنگرێس دەنگ بە داسەپاندنەوەی بایکۆتەکان بدات ئەوە ئەمریکا واز لە هەنگاوی هاوبەش دێنێ.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، دیارە ئەمەش بڕیارێکە کە بەرەوڕووی ڕەخنەی بەرفراوانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەوانە لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە واتە (ڕووسیا،چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمان) و تەنانەت زۆرێک لە کاربەدەستانی ئەمریکاش بووەتەوە.
یەکێتیی ئەورووپا شەوی شەممە هەمیسان دوای وتەکانی ترەمپ دژی هەنگاوی هاوبەش ڕایگەیاند:هەروەکوو ڕابردوولە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج کۆ یەک پشتیوانیی دەکات.