توێژینەوە لەبارەی چۆنیەتی ناردنی چەکەمەنی بۆ تیرۆریستان لە سووریا و ئێراق
تشرینی یهکهم 18, 2017 09:23 Asia/Tehran
ڕووسیا، خوازیاری ئەنجامگرتنی توێژینەوە لەبارەی چۆنیەتی دەسڕاگەیشتنی تیرۆریستان بە چەکئامێری بەرهەم هێنراو و چێکراوی وڵاتانی ڕۆژاوایی بوو.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا، ڤلادیمیر شامانۆف سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرەڤانی لە ئەنجومەنی دومای رووسیا دوێنێ سێ شەممە داوای کرد؛ لەبارەی چۆنیەتی ناردنی چەکئامێری ئەمریکی و فەڕەنسی و بەلژیکی بۆ گرووپە ڕەشەکوژەکان لە سووریا، لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی پێک بهێنرێ.
وڵاتانی رۆژاوایی چەندین ساڵە کە بەپشتگریی هەمەلایەنە لە تیرۆریستانی داعشی لە ئێراق و سووریا، ناوچەیان ناجێگیر و ئاڵۆز کردووە.
عەلی ئەلعەلی ژەنەراڵی سوپای سووریا پێشتر، ڕایگەیاندبوو، کە چەکئامێری چێکراوی ئەمریکا، بەلژیک و فەڕانسەی بینیوە لەدەست تیرۆریستانی داعشی لە سووریا.
سەرپەیڤ