حامید کەرزای: ئەمریکا لەهەوڵی ناجێگیرکردنی ناوچەدایە
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان جەختی کرد؛ ئەمریکا بۆ ناجێگیرکردنی ناوچەکە، تێدەکۆشێ داکۆکی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش بکا لە ئەفغانستان.
بەپێی راپۆری رۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس، حامید کەرزای لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی ڕاشا تودەی، ئەفغانستانی بە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکا ناوبردو پێی داگرت: واشنگتۆن بەئاڵۆزکردنی ئەفغانستان لەهەوڵی ناهێمن کردنی گشت ناوچەکەیە.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان هەروەها داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، ئەمریکا ڕازی بەوە بکەن کە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەقینەی تیرۆریزم، پێویستە.
بەرپرسان و خەڵکی ئەفغانستانیش چەندین جار ڕایانگەیاندووە؛ ئەمریکا بەپاڵپشتیی هەمەلایەنە لەداعش لەهەوڵی پەرەپێدانی چالاکیی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لە ئەفغانستانە.
ئەمریکا لەساڵی٢٠٠١وە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دابین کردنی ئاسایش لە ئەفغانستان هێرشی کردەسەر ئەو وڵاتە بەڵام لەوکاتەوە تائێستا، ناهێمنی، تیرۆریزم و بەرهەم هێنانی ماددەی هۆشبەر لە ئەفغانستان، گەشەی بەرچاوی بووە.