خۆ بواردنی بەریتانیا لە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی پشتگریی دراوی عەرەبستان لە ترۆریستان
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خوی بوارد لە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە بارەی پشتگری دراوی ڕژیمی سەعوودی لە ترۆریستان لە بەریتانیا.
رۆژنامەی بەریتانی " ئیندیپندنت" لە ڕاپۆرتێک دا نووسی ، " تێرزا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕاپۆرتی پشتگریی دراوی رژیمی سەعوودی لە ترۆریستانی بڵاو نەکردەوە، بەو هۆیەوە کە نیگەرانە ئەو کردەوەیە پێوەندییەکانی لەندەن لەگەڵ ڕیاز بخاتە مەترسییەوە .
بە پێی نوسراوەی ڕۆژانەمەی ئیندیپیندنت، بڕیار بوو ئەو ڕاپۆرتە ، ژوئیەی ساڵی ٢٠١٦ بڵاو بیتەوە بەڵام تا بە ئێستا بڵاو نەبۆتەوە . ئامانج لەو ڕاپۆرتە، لێکدانەوەی ڕادەی پشتگرییەکانی دراوی لە تاقمە ترۆریستەکانی سەقامگرتووی بەریتانیاو پێو شۆینگرتنی ڕەوتی نێودەوڵەتیی لاگریی دراوی توندئاژۆکانە. فەرمانی ئامادە کردنی ئەو ڕاپۆرتەی دیوید کامێرۆن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا داوە و تێرزا مەی لە سەردەمی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نێو خۆ پێو شۆینی گرتبوو تا دەوڵەت بتوانێ پشتگری پارتی لیبرال دێمۆکرات لە بەشداریی بەریتانیا لە پەلامارەکان دژی دەوڵەتی یاسایی سوریا لەدیسەمبەری٢٠١٥ دەست بخات .
ئیندیپێندنت بە ئاماژە بە ڕوون بوونەوەی ڕۆڵی عەرەبستان لە مەر پشتگری دراوی لە ترۆریستان لەو ڕاپۆرتە باسی بلاو نەبوونی دەکات و دەنووسیت: دەبێ بزانیین تێرزا مەی لە کاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ژوئییەی ساڵی ڕابردوو پێوەندی باشی لەگەڵ عەرەبستان دامەزراندووە و ئێستا ڕیاز کریاری سەرەکیی چەکەکانی بەریتانیایە.