کۆتایی گەشتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سێ وڵاتی ئەفریقایی، زەیف گەڕایەوە تاران
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش سەفەر بۆ سێ وڵاتی ئەفریقای باشوور، ئۆگاندا ونیجر، دوێشەو(شەممە) گەرایەوە تاران.
محەممەد جەوادی زەریف کە شەوی شەممە٢١ی ئۆکتۆبر سەفەری خۆی بۆ کیشوەری ئەفریقا دەسپێکرد، سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی ئۆکتۆبر گەیشتە پرۆتۆریای پایتەختی ئەفریقای باشوور.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەفریقای باشوور جگە لە بەشداربوون لە سێزدەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و ئەفریقای باشوور لەگەڵ جاکوب زوما، سەرۆک کۆمار و مایت ئێنکوانا ماشابانە وەزیری پەیوەندیی و هاوکارییە جیهانییەکانی ئەفریقای باشوور دیدار و وتووێژی کرد.
زەریف پاش کۆتایی هاتنی سەفەری بۆ ئەفریقای باشوور، پاش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە هاوڕێ لەگەڵ شاندە باڵا سیاسی و ئابوورییەکەی، بەرەو کامپلای پایتەختی ئۆگاندا کەوتەڕێ.
ئامادەبوون لە کۆگەی بازرگانیی ئێران و ئۆگاندا، دیدار و وتووێژ لەگەڵ یوری موسێڤێنی سەرۆک کۆمار، سام کوتسا وەزیری دەرەوە، ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی وەگەڕخران وکرانەوەی سەنتەری پزشکیی ئێران و ئۆگانداو ئامادەبوون لە نێو کۆڕی ئێرانیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، لە بەرنامەکانی سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لە گەشتە دوو ڕۆژییەکەی بۆ ئۆگاندا بوو.
زەریف ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە هاوڕێی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری لەدوا قۆناخی گەشتەکەی گەیشتە نیامەی پایتەختی نیجر.
دیدارلەگەڵ محەممەدو ئیسوفو سەرۆک کۆمار، بریجی رافینی سەرۆک وەزیران و ئیبراهیم یاکوب وەزیری دەرەوەی نیجر و هەروەها بەشداربوون و وتاردان لە کۆگەی تیجاریی ئێران و نیجر، لەبەرنامەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەشتە یەک ڕۆژییەکەی بۆ نیجر بوو.
شاندێکی ئابووریی پەنجا کەسیی هاوڕێتی سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد لەو گەشتانەدا.