پەرچەکرداری ڕێکخراوی نەتەوەکان بە شەپۆلی نوێی قۆڵبەست کردنەکان لە عەرەبستان
ڕێکخراوی نەتەوەکان پاش قۆڵبەست کردنی بەدەیان کەس لە پاشمیران و بەرپرسانی پێشووی سەعوودیا، خوازیاری روونکردنەوەی عەرەبستان لەوبارەوە بوو.
فەرحان حەق یاریدەری وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفرانسێک لە نیۆیۆرک جەختی کرد ؛ عەرەبستان دەبێ لەبارەی تۆمەتی پاڵدراو لەو کەسانە، شیکاریی بخاتەڕوو و لەهەمان کاتدا، ئەو گەرەنتییە بدات کە ئەو تۆمەت وبوختانانە، یاساییە.
عەرەبستان لەچەند رۆژی ڕابردوودا فەرمانی گرتنی لانیکەم ١٨ پاشمیری سەعوودیای دەرکردو لەهەمان کاتدا دەیان بەرپرسی حکومەتیی پێشوو و بازرگانان و تاجرانی سەعوودیاش گیراون. ئەو کردانە تەنیا بۆ ماوەی چەند کاژێر پاش فەرمانی سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عەرەبستان بۆ پێکهێنانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە سەرۆکایەتی محەممەد بن سەلمان، پاشمیری عەرەبستان ئەنجامی گرتووە.
کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکان لەسەر ئەو ڕایەن، بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە زۆربەی کاربەدەستانی باڵای سەعوودی لەوان پاشمیری ئەو وڵاتە، دۆسییەی جۆراوجۆری گەندەڵی دراڤیان هەیە، ئەو کردانەو قۆڵبەست کردنەکانی ئەم دواییە، هیچ پەیوەندییەکیان نییە بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لەڕاستیدا، بیانوویەکە بۆ محەممەد بن سەلمان بۆ ئەوەی نەیارەکانی بسڕێتەوە. بەڵام خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ڕەوتی شەڕی دەسەڵات لە عەرەبستان و یەکلاکردنەوە سیاسییەکان لەو وڵاتە، شێوازێکی مەترسیداری بەخۆی گرتووە.
گۆڕانکارییە جێ گومانەکان لە عەرەبستان یەک لەدوای یەک ئەنجام دەگرێ کە نوێترینیان کوژرانی مەنسور بن مەقرەن، لە کاربەدەستانی ناوچەی عەسیر، بەهۆی کەوتنەخواری کۆپتەر لەو ناوچەیە بوو. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە مەنسور بن مەقرەن، ڕاوێژکاری نووسینگەی پاشمیری پێشووی شازادە محەممەد بن نایف بوو کە لەبارودۆخێکی تەماویدا، لەسەردەسەڵات لادرا. ماڵپەڕی هەواڵیی میدل ئیست ئای ڕۆژی دووشەممە لەقاوی دا: شازادە مەنسور بن مەقرەن لەهەوڵدابوو لە عەرەبستان هەڵێ، کە کۆپتەری هەڵگری، تووشی ڕووداو بوو و کەوتە خوارەوە. هەندێ سەرچاوەی هەواڵیش هەواڵی کوژرانی شازادە بن عەبدولعەزیز بن فەهەدییان لەکاتی گیراندا ڕاگەیاند.
شازادە عەبدولعەزیز بن فەهەد لە ڕەوتی قۆڵبەستکردنەکانی ئەم دواییە، لە تێکهەڵچوونی پاسەوانەکانی لەگەڵ فەرمانبەرانی ئاسایشی کوژراوە. ئەوە لەهەلومەرجێکدایە کە بەرپرسانی سەعوودی ڕایانگەیاند، حیسابە بانکییەکانی شازادەکان ووەزیران و بازرگانان لەپەیوەندی لەگەڵ دۆسییەکانی گەندەڵی دادەخەن.
چاودێرانی سیاسی ئامانج لەو کردانە، نەهێشتنی هەموو نەیارانی لەسەر تەخت دانیشتنی محەممەد بن سەلمان لەبواری جۆربەجۆری ئەو وڵاتە بۆ وێنە بواری سیاسی و ئابووری دەزانن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە مەلیک سەلمان وکوڕەکەی بەتاوپێدانی سیاسەتە ئاسایشییەکان لە عەرەبستان هەوڵ دەدەن، هەندێ نەیارەتی کردن لەناو دەستەی دەسەڵاتداری عەرەبستان لەگەڵ سیاسەتەکانی ئێستای گۆبەندنانەوەو دەستتێوەردەرانەی ڕیاز کپ بکەن.
کردەی ڕیاز لە دەسبەسەرداگرتنی دارایی گیراوانیش بەمەبەستی قەرەبووی کەم هێنانی بودجەی عەرەبستانە کە مەلیک سەلمان بەئیمزای گرێبەستی٤٨٠ملیارد دۆلاریی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمانگی مای ڕابردوو، پەرەی پێداوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە مەلیک سەلمان لەچەند مانگی ڕابردوودا بەتایبەت پاش تەشەنای کردەی دەسوەردەرانەی عەرەبستان لە ئێراق و سووریا لەداکۆکی کردن لە تیرۆریستان و سیاسەتی چەواشەکارانەی لەناوچەدا بۆ وێنە شەڕی دژبەیەمەن پێویستی فراوانی بە داهاتە دراڤییەکان هەیە. لە وەها هەلومەرجێکدا شای عەرەبستان لەگەڵ پاشمیری ئەو وڵاتە بە دەسبەسەرداگرتن بە دارایی نەیاران و سوودوەرگرتنی ئابووری لە قەیران نانەوە سیاسییەکانی لەهەوڵی دابین کردنی سەرچاوە دراڤییەکانە بۆ بردنەپێشی ئامانجە سیاسی وئاسایشییەکان و بۆ دامرکاندنی زێدە خوازییە ئابوورییەکانیانن.
گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عەرەبستان سەرنجەکانی بەرەو شووناسی رژیمی توندڕەوخوازی ئالی سەعوود ڕاکێشاوە کە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی هەموو کردەیەک تەنانەت سەرکوتی دەستەی دەسەڵاتداریش دەکاو ئەوەش سیمایەکی ترسناکتر لەو رژیمە سەرکوتکار و منداڵکوژەی خستووەتەڕوو.