دیداری زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تاجیکستان
موحەممەد جەواد زەڕیف،وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سیراجەددین ئەسڵۆف وەزیری دەرەوەی تاجیکستان لە دووشەنبەی پێتەختی ئەم وڵاتە دیدارو سەبارەت بە پرسە دوولایەنەکان و ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکە وتووێژی کرد.
موحەممەد جەواد زەڕیف، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی کاربەدەستانی تاجیکستانی گەییشتە دووشەنبەی پێتەختی ئەم وڵاتە.
موحەممەد جەواد زەڕیف، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی بڕیارە دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی تاجیکستانی سەردانی سەمەرقەند لەو شارە گرینگە مێژووییانەی ئوزبەکستان بکات.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئوزبەکستان دا جیا لە دیدارو وتووێژی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە، ڕۆژی هەینی لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاسایشت و گەشەی پاوەجێ لە ئاسیای ناوەندیش دا بەشداری دەکات.
لەم کۆنفرانسەدا کاربەدەستان و کەسایەتییە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانیش بەشدارییان دەبێت.