ڕووسیا: ناتۆ بۆ شەڕی ناڤۆکی ئامادە دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i314364-ڕووسیا_ناتۆ_بۆ_شەڕی_ناڤۆکی_ئامادە_دەبێ
وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) بۆ شەڕی ناڤۆکی ئامادە دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2017 13:49 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ناتۆ بۆ شەڕی ناڤۆکی ئامادە دەبێ

وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) بۆ شەڕی ناڤۆکی ئامادە دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژنامەی "نزاویسیمایا گازێتا" چاپی مۆسکۆ، سێرگئی شایگۆ وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا، وتی: ناتۆ بۆ شەڕی ناڤۆکی تەیار دەبێ و ئیدیعا دژە ڕووسییەکان لەبارەی مانۆڕی هاوبەشی ئەم دواییەی ڕووسیاو بلاڕووسیش هەر بۆ ئەو مەبەستە داڕێژراوەو پەرەی پێ دەدرێ.

وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا وتی: هەراوهۆریای میدیا ڕۆژاواییەکان لەبارەی مانۆڕی "زاپاد-٢٠١٧" ، بۆ پاسادانی چوونەسەری ئاستی چالاکیی ناتۆ لەدراوسێتی سنوورەکانی ڕووسیاو بلاڕووس بۆ وێنە لەمەڕ پرسەکانی هاوپێوەند بە بەکارهێنانی چەکی ناڤۆکییە.

وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا هەروەها ئاماژەی کردە هەوڵی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بۆ چێکردنی ژێرخانە سەربازییە نوێکان، بریتی لە فڕۆکەخانە سەربازییەکان، پاسگەکان و بەندەرەکان لە ناوچەکانی دراوسێی ڕووسیا و وتی: ئەو کردانە، سەقامی ستراتژیک لەناوچە تێک دەدات.

مانۆڕی"زاپاد-٢٠١٧"ی هاوبەشی نێوان ڕووسیاو بلاڕووس، مانگی سیپتەمبەر لەناوچەگەلێکی بلاڕووس و شاری بەندەریی سەن پترزبورگ، پارێزگای لینینگراد وناوچە سنوورییەکانی پسکۆفی ڕووسیا بەڕێوە چوو.