تشرینی دووه‌م 14, 2017 07:51 Asia/Tehran
  • پوتین: هاوکاری ڕووسیا لەگەڵ ئێران و تورکیا لە سووریا ، بە قازانج بووە

سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لەشاری سووچیی ڕووسیا ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە هاوکاریی مۆسکۆ لەگەڵ ئێران و تورکیا دەستهاتێکی باشی لە سوریا دا هەبووە وتی : ڕەوشەکە بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لەسووریا ، دەستەبەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی مێهر،  ولادیمیر پوتین  وتیشی :  ڕوسیا  هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، درێژە پێ دەدات  .

رەجەب تەیب ئەردوغانیش لەم  چاوپێکەوتنەدا  ئاماژەی کردە ڕەوتی ئەرێنیی وتووێژەکانی ئاستانە و وتیشی : تورکیا و ڕوسیا  لە هەموو بوارەکان  لەوان  قەیرانی سوریا  هاوڕێ لەگەڵ یەک، هەوڵ دەدەن  .

سەرۆکی تورکیا  هەروەها  داوای  پەرەی زۆرتر لە ڕابردووی  پێوەندی  ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕوسیای کرد.

ئەردوغان ڕۆژی دووشەممە بۆ  دیدار و وتووێژ لەگەڵ  پوتین گەیشتوەتە ڕوسیا .

تائێستا حەوت خولی وتووێژ لە ئاستی باڵا لە ئاستانەی پێتەختی  کازاخستان  بە ئامادەبوونی شاندگەلێکی دەوڵەتی سوریا، ناڕازیانی  چەکدار و وڵاتانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا وەک دەستەبەر کەری ئاشتی لە سوریا، بەڕێوە چووە.

ئەنجامی سەرەکیی ئەم وتووێژانە دامەزرانی ناوچەی  کەمئاڵۆز( پارێزگەی ئەدلیب، باکووری حومس، غوتەی ڕۆژهەڵاتی و باشووری سوریا) لە سوریا بووە  .

ئەم وتووێژانە لەسەر داهێنانی  کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕوسیا و تورکیا بە ئامانجی دامەزرانی ئاشتی لە سوریا بەڕێوە چووە  .

سەرپەیڤ