جەختکردنی رۆحانی لە سەر کەڵک وەرگرتنی لانی زۆری ئێران و تورکیا لە بارستاکانی ئێستا
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پێوەندییەکانی روو لەگەشەی تاران و ئانکارا، لە سەر کەڵک وەرگرتنی لانی زۆر لە توانایی و بارستاکانی ئێستا لە چوار چێوەی بردنە سەرەوەی پێوەندییەکان و پەرەی هاوکاریی دوو قۆڵی ،ناوچەیی و نێودەوڵەتی جەختیکرد .
"حەسەن رۆحانی" ئیوارەی چوار شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرانی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە سوچی ڕوسیا، لە دیداری "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ، بە ئاماژە بە پەرەی هاوکارییەکانی ئابووری و بانکی دوو وڵات بەتایبەت لە بواری بازەرگانی بە پارەی نیشتمانی ئێران و تورکیا ، پێکهاتنی دەلاقەیەکی تاکانە و چالاکی هەمیشەیی گومرکاتی دوو وڵات لەم بوارەی بە پێویست زانیوە .
ڕۆحانی بە ئاماژە بە گرنگایەتی درێژەی پرۆسەی هاوکاریی وڕاویژکارییەکانی ئێران ، روسیا و تورکیا لە چوار چێوەی چارەسەری مەسەلەکانی ناوچەیی بە تایبەت لە پرسی سوریا، بەڕاشکاوی وتی: کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرانی سێ وڵات لە سووچی، ڕۆڵی گرنگی لەپەرە و هێزمەندی ئاشتی و پاوەجێی هەمیشەیی لە سوریا و ناوچەکە دا هەیە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی کردە ڕاویژکارییەکانی تاران وئانکارا لە بارەی مەسەلە جۆر بە جۆرەکانی ناوچەیی لەوان لە عێراق و یەمەن و وتیشی: ئێران تورکیا دەبێ بۆ هاتنە دی ئامانجە هاوبەشەکانی خۆیان بە تایبەتی دامەزراندنی ئاشتی وسەقامی پاوەجێی لە ناوچە پێوەندیی و هاوکارییەکانی خۆیان زۆرتر بکەنەوە . "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا یش لەم دیدارە وێڕای سەرەخۆشی ڕوداوی بوومەلەرزەی کرماشان (رۆژئاوای ئێران) و دەربڕینی هاوخەمی دەوڵەت وگەلی تورکیا لەگەڵ خەڵکی ئێران وتی: بۆ گەییشتن بە ئامانجی ٣٠ ملیار دۆڵاری لە پێوەندییەکانی بازەرگانی و ئابووری دوو وڵات، دەبێ لە چوار چێوەی پەرەی بازەرگانی تەرجیحی و کەڵک وەرگرتن لە دراوی نیشتمانی لە ئال وو ێرەکانی بازەرگانی هەوڵ بدەن .
ئەردوغان هەروەها ڕاویژ و هەوڵەکانیی ئێران وتورکیای لەمەڕ چارە سەرکردنی مەسەلەکانی ناوچەیی لە وان سوریا بە گرنگ نرخاند و لە سەر پێویستی پەرەی هاوکارییەکانی دوو قۆڵی لەم بوارە جەختیکرد .