روحانی : هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئاشتی و سەقامی ناوچەکە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوکاریی دوولایەنە،ناوچەیی و نێونەتەوەیی تاران - موسکوی بەتایبەتی لە پێناو چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانەکان و بەهێزکردنی ئاشتی پاوەجێی ناوچەیی ئەرێنی و ڕوو لە پەرە لێک دایەوە و لەسەر پەرەی هەمەلایەنەی پێوەندی و وتووێژەکانی دوو وڵات لە بەشەکانی جۆربەجۆر پێداگری کرد.
حەسەن رۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە سووچی ڕووسیا ، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ولادیمیر پوتین ، سەرۆکی ئەم وڵاتە وتی : ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی گرینگ لە پێناو دامەزرانی ئاشتی و سەقامی پاوەجێ لە سوریا و ناوچەیە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا لە بواری چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا ، سەرچەشنێکە بۆ چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکانی ناوچەیی .
روحانی هەروەها پەرەی پێوەندیی ئێران و ڕوسیای بە قازانجی دوو وڵات و ناوچە زانی و لەسەر پێویستیی هەوڵدانی کاربەدەستانی دوو وڵات لەپێناو خێرایی دان بە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکانی دوو لایەنە، پێداگری کرد .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە بەرجامیش ، وێڕای پێداگریلەسەر ئەمەی جێبەجێ کردنی بەتەواوەتی بەرجام لەلایەن لایەنەکانی وتووێژکار پێویست و بەقازانجی هەموانە، وتی : ئێران هیچکات بەرجام پێشێل ناکات بەڵام لەبەرامبەر بنپێکرانی بەرجامیش ، بێ دەنگ نامێنێتەوە.
پوتینیش لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی چالاکی شاندی باڵای ئێران لە کۆبوونەوەی سووچی وتی : پێوەندی و هاوکارییەکانی تاران - موسکو لە سەر پرسە جێی سەرنجەکانی دوو وڵات زۆرتر لە ڕابردوو پەرە دەستێنێ.
سەرۆکی ڕووسیا بەڕاگەیاندنی ئەمەی بواری زۆر باش بۆ پەرەی هاوکاری هەمەلایەنەی ئێران و ڕوسیا دەستەبەر کراوە، وتیشی : موسکو و تاران دەبێ لە پێناو دەسڕاگەیشتن بە پێشکەوت لە ڕێی چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانی سوریا هەوڵی هاوبەشی خۆیان پەرەپێ بدەن .
پوتین هەروەها لەسەر پێویستی جێبەجێ بوونی تۆکمەو تەواوی بەرجام لەلایەن هەموو لایەنەکان پێداگری کرد و وتی : مۆسکۆ قەبووڵی ناکات وڵاتێک بیەوێ ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەیی تێک بدات.