تشرینی دووه‌م 23, 2017 10:39 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان: گەمارۆی یەمەن دەبێ بەتەواوەتی هەڵبوەشێتێەوە

ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی تر داوای هەڵوەشێندرانی تۆکمەوتەواوی گەمارۆی بەندەر و فڕگەکانی یەمەنی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن، " جیمی مەک گولدریک"  ڕێکخەری  کاروباری مرۆیی  نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە وتی  : درێژەی

گەمارۆی فڕۆکەخانەکان و بەندەرەکانی یەمەن لەلایەن عەرەبستانی سعودی ، دەبێتە  هۆی پەرەسەندنی نەخۆشی کۆلێرا و هەروەها پەرەی قاتەساڵی لەم وڵاتەدا.

ستفان  دوجاریک، وتەبێژی  سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم دواییە  ڕەوشی یەمەنی بە کارەساتبار زانی و پێداگری کرد  : ئاژانسەکانی مرۆڤدۆستانە پێویستیان  بە دەسڕاگەیشتنی تۆکمەوتەواو بە هەموو بەندەرەکان و فڕۆکەخانەکان لە یەمەنە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە عەرەبستان ڕۆژی چوارشەممە لە ژێر گوشاری بەربڵاوی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بیروڕای گشتی جیهان ئیدیعای  کرد لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن و فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سەنعا لە ڕووی  یارمەتی مرۆڤدۆستانە دەکەنەوە .

ڕژێمی سعوودی  بەرلەمەش بەجاران ڕایگەیاندووە   گەمارۆی هەندێ  بەندەر و فڕۆکەخانەی یەمەن هەڵدەوەشێنێتەوە  بەڵام  هەموو حارێک لەم بارەوە کۆسپی ناوەتەوە.

سەرپەیڤ