کاردانەوەکان بەرامبەر تاقیکاری مووشەکیی نوێی کۆریای باکوور
تاقیکاری مووشەکیی نوێی کۆریای باکوور بەرەوڕووی کاردانەوەی نەرێنیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بووەوە.
کۆریای باکوور شەوی پێنج شەممە مووشەکێکی بالستیکی نوێی، تاقی کردەوە .
ئەم مووشەکە لە ناوچەی ئابووریی دەریای ژاپۆن هاتە خوارەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا لە کاردانەوە بەرامبەر تاقیکاری مووشەکیی نوێی کۆریای باکوور ڕایگەیاند ئەم کارەی پیونگ یانگ دەبێتە هۆی ئەوەی هەڵوێستی واشینگتۆن بەرامبەر کۆریای باکوور بگوڕدرێ.
شینزو ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە کەوتنی مووشەکی کۆریای باکوور لە ئاوەکانی وڵاتەکەی ، داوای پێکهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ژاپۆنی کرد بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکانی هاوپێوەند بە تاقیکاری مووشەکیی نوێی کۆریای باکوور .
هەرلەم حاڵەدا، یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ، تاقیکاری مووشەکی نوێی کۆریای باکووری بە بنپێکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش زانی و داوای وتووێژی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد .
ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەمەبەستی لێکدانەوەی تاقیکاری مووشەکی کۆریای باکوور کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە دەبات .
کوریای باکوور پازدەی سپتەمبەریش مووشەکێکی بالستیکی هاویشت.
ئەم مووشەکە سنووری ئاسمانی ژاپۆنی بەزاند و دوای تێپەڕکردنی 3700 کیلومەتر، لە ئاوەکانی ئوقیانووسی ئارام کەوتەخوارێ .
کۆریای باکوور ئەم دواییانە بەرەوڕووی هەڕەشەی پەیتاپەیتای هێزی سەربازیی بیانی لە نیزیکی سنوورەکانی خۆی و قسەکانی توندوتیژی دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا بوەتەوە .
واشینگتۆن و هاوپەیمانەکانی کە دەورێکی کاریگەریان لە پەرەی ناکۆکییەکان لەشێوە دوورگەی کۆریا دا هەیە، هەمووکات وەستانی تاقیکاری ناڤۆکی کۆریای باکووریان داوا کردووە بەڵام پیونگ یانگ بە جاران پێداگری کردووە هەتا کاتێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی هەڕەشەکانیان بە دژی کۆریای باکوور درێژە پێ بدەن، ئەم وڵاتەش بەهێزکردنی توانایی سەربازی و پەلاماری دەستپێشخەرانەی خۆی، درێژە پێ دەدات.