ڕێبەری کۆریای باکوور: پیونگ یانگ دەستی گەیشتووە بە ئامانجی مێژوویی خۆی
تشرینی دووهم 29, 2017 12:25 Asia/Tehran
ڕێبەری کۆریای باکوور ودای تاقیکاری مووشەکیی بالستیک ی " هواسونگ 15" ڕایگەیاند: ئیدی بووەتە وڵاتێکی ناڤۆکی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا لە سێئولەوە، کیم جونگ ئوون، ڕێبەری کۆریای باکوور بەیانی ئەمڕو دوای چاوەدێری بەسەر هاوێژرانی مووشەکی بالستیکی قاڕەپێوی نوێ ڕایگەیاند: ئێستا ئێمە ئامانجی مێژوویی خومانمان سەبارەت بەوەی ببینە وڵاتێکی ناڤۆکی، بەدی هێناوە.
ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشوور بەیانی ڕۆژی چوارشەممە باسی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی بالستیکی نوێی کرد لە لایەن کۆریای باکوورەوە.
کۆریای باکوور بەجاران وشداری داوە هەتا کۆتایی هەڕەشەکان و سیاسەتی فرەخوازانە و دەست درێژکارانەی ئەمریکا بە دژی پیونگ یانگ، ئەم وڵاتە تاقیکاری مووشەکی خۆی هەروا درێژە پێ دەدات.