تشرینی دووه‌م 30, 2017 12:06 Asia/Tehran
  • نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی ئایەتووڵڵا سیستانی لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئێراقدا

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیداری ئایەتووڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە خۆشحاڵی دەربڕی بەرامبەر بە هەڵوێست گرتنەکانی ئەو مەرجەعە باڵایە بەرامبەر بە گەندەڵی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی سومریە نیوز؛ "یان کوبیچ" سەرۆکی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە نەجەفی ئەشرەفدا پاش دیدار لەگەل ئایەتووڵلا "سەید عەلی حسێنی سیستانی" ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەوڵەکانی ئەو بەڕێزە بۆ دەورگێڕانێکی ئەرێنی لە پرسە جۆربەجۆرەکاندا.

"یان کوبیچ" بە ئاماژە بەوەی کە لەم دیدارەدا لەگەل ئایەتوڵلا سیستانی قەیرانی نێوان بەغەدا و هەولێر و پێویستیی پشت بەستن بە یاسای بنەڕەتی لێک درایەوە وتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان داکۆکی دەکات لە بەدیهێنانی چاکسازیی لە سیستەمی دەوڵەتیدا و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

کوبیچ وتیشی: زۆرێک لە سەرچاوە دراوییەکانی داعش بنەبڕ کراون.

ئەم نوێنەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها پێی داگرت لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق لە کاتی دیاریکراویدا بە لەونێک کە هەموو لایەنەکان بگرێتەوە.

پێشتر ئایەتووڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە دیداریدا لەگەڵ پشکێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری پەرەسەندنی دەوری نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتەکەی و بەهێزتر بوونی فەرهەنگی ئاشتی، خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ببوو.

سەرپەیڤ