تشرینی دووه‌م 30, 2017 16:42 Asia/Tehran
  • موشەکە نوێکانی کۆریای باکوور تا خاکی ئەمریکایش بڕ دەکەن

ڕۆژنامەیەکی چینی نووسیویەتی کە مووشەکە نوێکانی کۆریای باکوور تا خاکی ئەمریکا بڕ دەکەن.

ڕۆژنامەی گلۆباڵ تایمزی چین ڕۆژی پێنجشەممە نووسی: دوایین مووشەکی تاقی کراوی کۆریای باکوور بۆ پێکانی خاکی ئەمریکا بەسە.

گلۆباڵ تایمز نووسی: مووشەکی هاویژراوی کۆریای باکوور لە مۆدیلی خواسونگ - ١٥ و مووشەکی بەژپێوە و دەتوانێ خاکی ئەمریکا بپێکێ.

ئەم ڕۆژنامەیە نووسی: ئەم مووشەکە پاش تێپەڕ کردنی هەزار کیلۆمەتر لە کاتێکدا کە خۆی گەیاندبوویە بەرزایی چوار هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتری، لە ناوچەی ئابووریی زەریای ڕۆژهەڵات یان زەریای ژاپۆن هاتە خوارەوە بەڵام نەچۆتە نیو سنووری ئاسمانیی ژاپۆن.

پاش تاقی کرانەوەی ئەم مووشەکە لە لایەن پیونگ یانگەوە، ژمارێک لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بەم مەسەلە، وشداریشیان داوە بە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کە کۆتایی بێنێ بە هەڕەشە و گوڕەشە و دەمەقڕە لەگەڵ پیونگ یانگ لەبەر ئەوەی کە هەر ئەوە دەتوانێ ئاگری هەستانەوەی شەڕێکی سەربازی لە نێوان دوو وڵات بگیرسێنێ.

 

سەرپەیڤ