نەیارەتی ڕووسیا لەگەڵ پەلاماری سەربازی دژ بە کۆریای باکوور
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا وتی: ڕێگاچارەی سەربازی بۆ مەسەلەی قەیرانی کۆریای باکوور گونجاو نییە و باشترین ڕێگا هەر دەکارهێنانی ئامرازی دیپلۆماسیانەیە.
"نیکۆلای پاترۆشێف" بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سپۆتنیک بە ئاماژە بەوەی کە مۆسکۆ خوازیاری ڕێگای سیاسی و دیپلۆماتیک بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ڕووسیایە وتیشی: ڕووسیا ڕێگا نادات هیچ هەنگاوێکی سەربازی دژ بە کۆریای باکوور هەڵگیردرێ.
ئەم کاربەدەستە ڕووسییە لە درێژەدا جەختی کرد: بێتو هەر چەندە کردەوەیەکی سەربازی دژ بە کۆریای باکوور ئەنجام بدرێ، کێشەیەکی زۆر بەتایبەت بۆ ڕووسیا دێتە ئاراوە لەبەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە سنووری هاوبەشی لەگەڵ کۆریای باکوور هەیە.
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە کردەوەکانی پیونگ یانگ، مۆسکۆ دەخاتە مەترسییەوە، ڕایگەیاند: ڕووسیا خەریکی لێکدانەوەی دواهاتە شیمانەییەکانی بژاردەی سەربازی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی قەیرانی کۆریای باکوورە.
کۆریای باکوور ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە مووشەکێکی بالستیکی بەژپێوی بە سەرکەوتوویی تاقی کردۆتەوە کە هەر جێگایەکی ئەمریکا بکاتە ئامانج، دەتوانێ بیپێکێ.