زەریف: کێشەی ئەفغانستان، ڕێگەچارەی سەربازی نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : کێشەی ئەفغانستان ڕێگەچارەی سەربازی نییە و لەم بوارە پێویست بە ستراتژییەکی تۆکمە وتەواوە.
محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی هەینی لە حەوتەمین کۆبوونەوەی دڵی ئاسیا لە باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان، نەبوونی ستراتژی تۆکمەوتەواو لە بواری چارەسەر کرانی قەیرانی ئەفغانستانی لە نموونەی گرفتەکانی بەردەم گەیشتن بە ئاسایشی پاوەجێ لەم وڵاتە زانی و وتیشی : ئەفغانستان ئەم دواییانە دەستهاتی باشی لە بواری جۆربەجۆر هەبووە، بەڵام بەرەوڕووی دەستدرێژی بیانی و هەڕەشەکانی داعش بووەتەوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران ، داعشی بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەقام و ئاسایشی ناوچە و ئەفغانستان زانی و وتیشی : پێشگیری لەم هەڕەشانە بە هەوڵی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ناوچە مومکین دەبێ .
محەممەد جەواد زەریف وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی درێژەی هەوڵەکان بۆ دامەزرانی ئاشتی لە ئەفغانستان، وتیشی : ئێران لە بواری بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی ماددەی هۆشبەر لە ئەورووپا، لەگەڵ ئەفغانستان هاوکاری دەکات و بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسی بە ئامانجی چارەسەرکردن و بنبڕکردنی پرسی ماددەی هۆشبەر ، هەوڵ دەدات .
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران، بنبڕ کردنی ماددەی هۆشبەر لە ئەفغانستانی بە بەهێزکردنی بنەمای ئابووری ئەم وڵاتە زانی و پێداگری کرد : ئێران لە تەنیشت ئەفغانستانە و لە دامەزرانی سەقام لە ئەفغانستان داکۆکی دەکات .
حەوتەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دڵی ئاسیا - ڕەوتی ئەستەمووڵ، بەیانی ڕۆژی هەینی لەسەر تەوەرەی بەهێزکردنی ئاسایش و پێوەندی لە ئەفغانستان، لە باکوو دەستی پێ کرد .