وشداری دانی ڕوسیا سەبارەت بە هەوڵەکانی نادۆستانەی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وێڕای وشداری دان سەبارەت بە هەوڵی نادۆستانەی ئەمریکا، لەسەر کاردانەوەی بەرامبەری مۆسکۆ بەرامبەر بە هەڵوێستی دنەدەرانەی واشینگتۆن، پێداگری کرد .
سێرگێئی لاورۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتالیایی لیبرۆ کە ڕۆژی هەینی بڵاو کرایەوە، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ڕەوشی پێوەندیی مۆسکۆ و واشینگتۆن زۆر ئاڵۆزە وتی : ورەی دژایەتی لەگەڵ ڕوسیا، دەزگەی حکومەتی ئەمریکا و ڕێکخراوەکانی سیاسی ئەم وڵاتەی داگرتووە .
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی : کۆشکی سپی هێشتا هەڵوێستێکی لۆژیکانە و ئاشکرای لە پێوەندی لەگەڵ ڕوسیا نەگرتوەتە بەر .
سێرگێئی لاورۆڤ لە درێژەی ئەم وتووێژە دا وتیشی : ئەمریکا لە ئاستی یاساکانی دا، ڕوسیا بە وڵاتی نادۆست و نەیار نابردووە کە کارێکی نالۆژیکانە و نابەرپرسانەیە بەڵام مۆسکۆ بە پێچەوانە هەمووکات ڕوانگەیەی هاوڕێ لەگەڵ ڕێزگرتن لە گەلی ئەمریکا و دەستهاتەهانی ئەو وڵاتەی هەبووە .
هاتنەدی قەیرانی ئوکراین و بایکۆتەکانی دژە ڕووسی لەلایەن ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری واتە ناتۆ، هەروەها وەدەرنانی 35 دیپلۆماتی ڕوسیایی لە ئەمریکا، هۆیەکانی ئاڵۆز بوونی پێوەندی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا دێتە ئەژمار.