دەستپێکرانی کۆبوونەوەی شانگهای لە سووچی ڕووسیا
کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی شانگهای لە سووچی ڕووسیا، ئەمڕۆ هەینی دەستی بەکارکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، لەم کۆبوونەوەیە سەرباری نوێنەرانی هەشت وڵات کە ئەندامی هەمیشەیین، نوێنەرانێک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بلارووس، ئەفغانستان و مەغولستان ، وەک ئەندامانی چاودێری ئەم ڕێکخراوەیەش ئامادەن.
ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ، یەکێتی سیاسی، سەربازی و ئابووری، پێکهاتووە لە وڵاتانێکی وەک ڕوسیا، چین، قەزاقستان ، قرقیزستان ، تاجیکستان و ئوزبەکستان.
بلارووس، مەغولستان ئێران ، ئەفغانستان، هندوپاکستان لەم ڕێکخراوەیە وەک وڵاتی چاودێر بەشداری دەکەن.
ئەم دواییە هەندێ وڵاتی ئەندام وەک ڕووسیا، داکۆکییان لە ئەندامەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهایان کردووە و دوای ئەندامەتی هندوپاکستان، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وەک بەربژاری دواتری ئەندامەتی هەمیشەیی لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ، زانیوە.
ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ، ژووئەنی ساڵی 2001 لە شانگهای چین، دامەزرا.
ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای وەک داڕشتێکی ئوراسیایی پێکهات کە لە ڕاستی دا ، نەیاری بە جیهانی بوونە.