رەخنەی لاڤرۆف لە کردەی دنەدەرانەی ئەمریکا لەدژ کۆریای باکوور
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕەخنەی گرت لە کردەی دنەدەرانەی ئەمریکا دژ بەکۆریای باکوور.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیتارتاسی رووسی، سێرگئی لاڤرۆف دوێنێ هەینی لەقسەگەلێکدا وتی: ئەمریکا لەئەنقەست هەوڵ دەدا کۆریای باکوور دنەبدات.
لاڤرۆف وتی: ئەمریکا لەهەوڵی ئەوەدایە کە بەدنەدانی پیونگ یانگ بیانووی پێویستی بکەوێتەدەست بۆ ئامانجە دوژمنکارانەکانی خۆی.
کۆریای باکووریش رۆژی چوارشەمە رایگەیاند، مووشەکێکی بالستیکی کیشوەرپێوی سەرکەوتووانە تاقی کردۆتەوە کە دەتوانێ گشت خاکی ئەمریکا بکاتەئامانج.
کێشەی نێوان ئەمریکاو کۆریای باکوور بەڕەوتی شەڕخوازانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا زۆر قووڵ بووە.
دۆناڵد ترەمپ چەندین جار هەڕەشەی "هەڵس وکەوتی زۆر توند"ی لە کۆریای باکوور کردووەو پێی داگرتووە کە هەموو بژارەکان بۆ وێنە بژارەی سەربازی لەسەر مێزە.
واشنگتۆن کە دەورێکی گرینگ دەبینێ لە قووڵ کردنەوەی کێشەکان لە نیچەدوورگەی کۆریا، هەردەم خوازیاری ڕاگرتنی تاقیکارییە ناڤۆکییەکانی کۆریای باکوورە بەڵام پیونگ یانگ چەندین جار جەختی کردووە، هەتا کاتێک کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی درێژە بدەن بە هەڕەشەکانیان لەدژ کۆریای باکوور، ئەو وڵاتەش بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان وتوانای پێشگرانەی خۆی بەردەوام دەکات.