دەربڕینی نیگەرانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕەوشی یەمەن
ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە دربڕینی نیگەرانی لە ڕەوشی ئینسانی لە یەمەن، خوازیاری فەراهەم بوونی بارودۆخی پێویست بۆ بەڕێکردنی یارمەتی ئینساندۆستانە بۆ ئەو وڵاتە بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ " وروبشوو" سەرۆکی دەورەیی ئەنجوومەنی ئاسایش رۆکی سێی شەممە دوای دانیشتنی ئەم ئەنجوومەنە لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەمەن لە کۆری هەوڵنیران دا لەهەموو لایەنە یەمەنییەکان داوایکرد تا تووندی ئالۆزییەکان کەمتر بکەنەوەو بە بێ هیچ پێش مەرجێک بە ڕێکخراوی نەتەوەکان رێگا بدەن بۆ دامەزراندنی پرۆسەی ئاگر بڕ لە یەمەن دا .
نوێنەری ژاپۆن لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: نزیک هەشت ملوێن کەس لە خەڵکی یەمەن بەرەو ڕووی کەمبوونیی ماددەی خۆراکین و یەمەن لە سەروبەندی قات وقری سامناک دایە .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانیی ئەو وڵاتە هەژارە عەرەبییەی کردووە
. دوا بەدوای پەلامارە بەربڵاوەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن و کاولبوونیی ژێرخانەکانیی ئەو وڵاتە ، ملوینان ئینسان بەرەو ڕووی مردن و تیا چوون بوونەتەوە و کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەجاران ڕایانگەیاندووە بێتوو یارمەتیی پێویست ڕادەستیان نەکردرێت، جیهان شایەتی بێ وینە ترین قات و قڕی لە مێژوو دا دەبێت .