کۆریای باکوور: گەمارۆی دەریایی لە لایەن ئەمریکاوە وەکوو ڕاگەیاندنی شەڕە
کۆریای باکوور رۆژی شەممە وشداری دا، بێتوو ئەمریکا بە دوای گەمارۆی دەریایی ئەو وڵاتەدا بێت، وەک ڕاگەیاندنی شەڕی دەزانێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەواڵدەری فەرمیی کۆریای باکوور ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێک دا رایگەیاند، هەر کردەوەیەک لە لایەن ئەمریکاوە بۆ گەمارۆی دەریایی ئەو وڵاتە بە پێچەوانەی یاسا وڕێسا نێو دەوڵەتییەکان و چەشنێک دەستدرێژییە و پیونگ یانگ قەبووڵی ناکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی کوریای باکووری ، ئەمریکا ئێستا لە زەوی، ئاسمان و دەریا، کۆریای باکوور خستۆتە ژێر گوشارەوە و بە بەڕێوە بردنی مەشق و ڕاهێنانە سەربازییەکانی ، ناوچەکەی بەرەو ڕووی شەڕ کردۆتەوە .
پیونگ یانگ هەر لەم حاڵە دا هەرەشەی کرد، کۆریای باکووری بەو شەڕە شیمانەییەی لەگەڵ ئەمریکا ، وڵامی مسۆگەر ئەدات.
هەر لەم بوارە بۆمبهاوێژە ئەتۆمیەکانی ئەمریکایی " بی وان بی" جارێکی تر لە ئاسمانی هەرێمی دەریایی ، دەریا زەرد، لە نزیکی سنوورەکانی چین و کۆریای باکووری، مەشقیی هاویشتنی بۆمبای ئەنجام داوە .
واشنگتۆن و هاوپەیمانەکانی کە ڕۆڵی سەرەکییان لە مەڕ تاوسەندنی ئالۆزییەکان هەیە لە نیمچە دوورگەی کۆریا دا، بەردەوام خوازیاری ڕاگیرانی تاقیکارییە ناڤۆکییەکانی کۆریای باکووری بوون، بەڵام پیونگ یانگ بە جاران جەختیکردووە تا کاتێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی درێژە بە هەرەشەکانیان دژی کۆریای باکووری بدەن.
ئەو وڵاتەیش درێژە ئەدات بە هێزمەند کردنی تواناییەکانی سەربازی و توانایی پەلاماری دەستپیشخەرانە .