کانونی یه‌که‌م 14, 2017 16:15 Asia/Tehran
  • پێداگریی گوتریش لە سەر ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی کۆریای باکوورییەوە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوای دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە تۆکیۆ داوای لە تەواوی وڵاتان کرد کە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی بەرنامەی موشەکی و ناڤۆکیی کۆریای باکوورییەوە بە تەواوی ڕاپەڕێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ شێنزۆئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە تۆکیۆی پێتەختی ئەم وڵاتە ھەروەھا لە بارەی پرسەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا پێکەوە وتووێژیان کرد.

دوای ئەم دیدارە، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی پیونگ یانگی کرد.

وتەکانی گوتریش لە ھەل و مەرجێکدایە کە  چومیونگ گیون وەزیری یەکێتیی ھەرددو کۆریا لە کۆریای باشووری وتوویەتی: سئول ئامادەیە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکی و موشەکیی پیونگ یانگەوە بە بێ شەرت و مەرج لەگەڵ کۆریای باکووری وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ