کانونی یه‌که‌م 20, 2017 15:35 Asia/Tehran
  • هاوکاری سێ لایەنەی ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان پەرە دەستێنێ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی : کەرتی تایبەتی ئێران ، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان دەستیان داوەتە وتووێژی سێ لایەنە هەتا توانایی هاوکاری سێ وڵات پەرە بستێنێ.

محەممەد جەواد زەریف  ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی  وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان لە باکوو وتیشی : ئەم سێ وڵاتە خاوەن پێوەندی مێژوویی ، فەرهەنگی و جوگرافیایین و کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان، ڕەوشێکی زۆر کاریگەر و کارامە  بۆ پەرەی هاوکارییەکانی ناوچەییە  .

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی  کردە  بواری بەرفراوانی هاوکاری نێوان ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان  و وتیشی : لەم  کۆبوونەوەیە سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر  لەوان  نەیارەتی بەرامبەر بڕیاری ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی قودس  وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی ، هاوکارییەکان بۆ بەرەوپێش بردنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی سێ  وڵات  لە تەوەرەی ئابووری  و فەرهەنگی و هاوکاری لە بواری ترانزیت، وزە و توریست، وتووێژگەلی باش کرا.

زەریف هەروەها  وتی : ئێران هۆگرە  هاوکاری نێوان ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان  بە ئامادەبوونی کەرتی تایبەت، پەرە بستێنێ.

پێنجەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی  ئێران، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا  ئەمڕۆ چوارشەممە  بەمەبەستی  لێکدانەوەی بواری جۆربەجۆری هاوکاری ئابووری، سیاسی و ناوچەیی بەتایبەتی  ڕێگەکانی دانی یارمەتی بۆ ئاشتی و سەقامیی ناوچە لە باکوو بەڕێوە چوو  .

وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە گەیشتە باکو و لەگەڵ ئیلهام عەلی ئێف  سەرۆک کۆمار، ئەلمار محەممەد یارئۆف   وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان دیداری کرد و لەنێو کۆڕی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە وتاری دا  .

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها  ئەمڕۆ چوارشەممە  لەگەڵ مەولوود چاووش  ئوغلو  وەزیری دەرەوەی تورکیا دیداری کرد و سەبارەت بە پەرەی پێوەندی دوولایەنە  بەتایبەتی لەب واری بانکی و پرسەکانی ناوچەیی باس و ڕاوێژیان کرد  .

سەرپەیڤ