کانونی یه‌که‌م 21, 2017 15:45 Asia/Tehran
  • وشداری ترەمپ بە نەیارانی بریاری واشینگتۆن سەبارەت بە قودس

سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنجشەممە هەڕەشەی کرد لەو وڵاتانەی کە بەنیازن دژ بە بڕیارەکەی واشینگتۆن سەبارەت بە قودس بجوڵێنەوە.

"دۆناڵد ترەمپ" ڕۆژی چوارشەممە پێی داگرت: واشینگتۆن یارمەتییە دراوییەکانی لەو کەسانە دەبڕێ کە بەنیازن لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دژ بە بڕیارەکەی واشینگتۆن سەبارەت بە قودس دەنگ بدەن. ترەمپ وتیشی: ئێمە ئاگامان لەو دەنگانەیە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها کردەوەی ڕۆژی دووشەممەی نیلی هەیلی نوێنەری هەمیشەیی ئەم وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ ڤیتۆ کردنی بڕیارنامەی پێشنیاریی میسر سەبارەت بە قودسی پەسەن دایەوە و وتی کە لە خاتوو هەیلی ڕازییە.

ئەمریکا شەوی سێشەممە وێرای دەنگی ئەرێنیی ١٤ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی پێشنیاریی میسر سەبارەت بە قودس، ئەو بڕیارنامەیەی ڤیتۆ کرد.

"نیکی هەیلی" ڕۆژی سێشەممە رایگەیاند؛ ئەمریکا ناوی ئەو وڵاتانەی کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بریاری واشینگتۆن سەبارەت بە قودس دەدەنە بەر ڕەخنە و گازندەوە، لەبیر ناکات.

کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ (پێنجشەممە) سەبارەت بە قودس کۆبوونەوەی دەبێ.

 

سەرپەیڤ