خۆشروو: کۆڕی دەستەڵاتداریی ئەمریکا شیاوەتی ئەخلاقی و سیاسی نییە
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە بە گوشاری ئەمریکا بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران بەڕێوە چوو، ڕوو لە هاوشانی ئەمریکایی خۆی چلۆنایەتی هەڵس وکەوتی هێزی ئاسایشیی ئەمریکا لەگەڵ ناڕازییانی وەبیر هێنایەوە و وتی: کۆڕی دەستەڵاتداریەتی ئەمریکا لە ڕوانگەی خەڵکی جیهانەوە شیاوەتی ئەخلاقی و سیاسی نییە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " غۆلامعەلی خۆشرو" بەڕاشکاوی وتی هۆی پەژارەیە بە پێچەوانەی خۆڕاگری ژمارێک لە ئەندامان، ئەم ئەنجوومەنە بە خۆی ئیزنی داوە تا بە هۆی لیژنەی دەستەڵاتداریی ئێستای ئەمریکا بکەوێتە بەر کەڵکی خراپ وەرگرتن و کۆبوونەوەیەک لە بارەی پرسێک پێکبینن کە بەدەر لە ئەرک و ئەستۆگرییەکانیی ئەوانە و بەم چەشنە، ناتوانیی خۆیان لەمەر ئەنجامدانیی ئەرکی ڕاستەقینەیان لەمەڕ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێو دەوڵەتی دەربخەن.
خۆشروو جەختیکرد ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێ بە جێی لێکدانەوەی پرسە نێو خۆییەکانی ئێران لە بارەی پرسە ڕاستەقینەکان لە وان داگیر کرانی درێژماوەی سەرزەمینی فەلەستین کە سەردێری بەرنامەی کاری ئەمرۆی ئەنجوومەن (ڕەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) هەر لە بنەماوە تایبەت بەو پرسەیە و هەروەها بۆردۆمانی کوێر و بێ ئامانجی یەمەن لە درێژەی سێ ساڵی ڕابردوودا کە تا بە ئێستا بووەتە هۆی مردنی هەزاران ئینسان و بۆ خەڵکی یەمەن تەنیا برسییەتی، نەخۆشی و کاولکردنیی پێوە بووە ،کۆبوونەوە پێکبهێنێت بەڵام بە سەر شۆریەوە چووکترین کاری خۆی پێ ئەنجام نادرێت .
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئاماژەی کردە دۆسییە ئەستوورەکانی تاوانکاریی و دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە کارو باری نێو خۆی ئێران لە وان کودەتا دژی سەرۆک وەزیرانی ئێران لە ٢٨ گەڵاوێژی ١٣٣٢ هەتاوی (١٩٥٣)، پشتگری لە تاوانکارییەکانی ڕژیمی عێراق لە شەڕی داسەپاوی هەشت ساڵەی دژی ئێران و سەرنخوونکردنیی فڕۆکەیەکی مۆسافیر هەڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٢٩٠ مۆسافیر لە وان ٦٦ منداڵ لە سەر ئاوەکانی کەنداوی فارس لە ژوئییەی ١٩٨٨ و لە دانیشتووانی کۆبوونەوەکە پرسیاری کرد لەبەر چی ئەنجوومەنی ئاسایش هیچکات لە بارەی ئەم دڕندەکارییانەی ئەمریکا کۆنەبوەتەوە .
خۆشروو هەروەها ئاماژەشی کردە تاوانکارییەکانی کۆڕی دەستەڵاتداریی ئەمریکا لە ساڵانیی ڕابردوودا لەم وڵاتە بۆ وینە سەرکووتی بزوتنەوەی داگیر کردنی واڵستریت لە ساڵی ٢٠١١ ، پەلامارو کووشتاری خۆیندکاران لە لایەن هێزەکانی گاردی نیشتمانی لە کاتی دەربرینی ناڕەزایەتی ئاشتیانەی ئەوان لە زانکۆی ویلایەتی کێنت لە ساڵی ١٩٧٠ و پەلاماری "ئیف بی ئای" بۆ سەر بنکەی " داویدیان" لە واکۆی تیگزاس لە ساڵی ١٩٩٣ کەبوو بەهۆی کوژانی ٨٣ ئافەرت و پیاو و منداڵ و جەختیکردەوە کەسێک لە بیری نایاتەوە وڵاتێک تا بە ئێستا هیچ کام لە کردەوە دڕندانە کانی کۆڕی دەستەڵاتداری ئەمریکای بە ئاگاداریی ئەنجوومەنی ئاسایش گەیاندبێتەوە چ بگات بە وەی باسیشی لە سەر بکەن.