کانونی دوھەم 25, 2018 20:13 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لەسەر پێبەندبوون و جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانی هەنگاوی هاوبەش

ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە جەختی کرد: واژۆکەرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، دەبێ بەڵێنییەکانیان جێ بەجێ بکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ماڵپەڕی سی بی سی نیوز، وەزیری دەرەوەی فەڕانسە نیگەرانی دەربڕی لەوەی کە ئەمریکا تێدەکۆشێ ئوروپا بخاتەژێر گوشار هەتا ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لەگەڵ ئێران سەرلەنوێ گەڵاڵەڕێژیی بکات.

ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لەدیدار لەگەڵ ڕێکس تیلەرسۆن هاوشانە ئەمریکییەکەی وتی: بنەمایەکی سەرەکی هەیە کە ئێمە زۆر مکوڕین لەسەری و ئەویش، پاراستنی ئەو ڕێککەوتننامە ناڤۆکییەیە هەتا بەو جێگە کە هەموو واژۆکەرانی ، ڕێزی لێ بگرن.

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە هەروەها ئەو پرسیارەی هێنایە ئاراوە کە لەبەرچی حکومەتی ترەمپ تۆپەکە دەخاتە زەوینی کۆنگرێس و ئوروپییەکان، لەکاتێکدا کە ڕووسیاو چینیش ئەو ڕێککەوتننامەیەیان ئیمزا کردووە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، رووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کرانی، پەیمان شکێنی دەکات.

سەرپەیڤ