شوبات 24, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • قسەکانی وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە بارەی بایکۆتە نوێکان لەدژی کووریای باکووری

وەزیری خەزینەداری ئەمریکا ڕایگەیاند ، واشنتۆن توندترین بایکوتەکان لەدژی کوریای باکوور ی جێ بەجێ کردووە.

" ئاستیو منوچین" وەزیری خەزینەداری ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی وتی: ئەم بایکوتانە شێوەی نهێنیانە لە بواری گەمیوانی کە کوریای باکووری وا لێی کردووە بەرنامەکانی چەکەمەنی مەترسیداری خۆی دابینی ماڵیی بکات وهاسانکاری ڕیگاو بان وگواستنەوەی نایاسایی بەری خەڵوز وسوتەمەنی بۆ ئەم وڵاتە بووە ، داوەتە بەر دەسڕێژ. منوچین ئیدعای کرد کە کردەوەکانی واشنتۆن سێڵەی لە  کۆمپانیاکانی گەمیوانی وتیجاری وگەمیەکان وکەسانێک لە سەرتاسەری جیهان گرتووە کە لەلایەن کوریای باکوور چالاکی دەکەن. وەزیری خەزینەداری ئەمریکا پیداگری کرد ئەمریکا لە ئامراز ودەسەڵات وتوانایی ئابووری خۆی بۆ جێ بەجێ کرانی فەرمانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کەڵک وەردەگرێت وهەرکۆمپانیایەک کە بێهەوێ بە کۆریای باکووری بۆ دابین کردنی سەرچاوەکانی ماڵیی بەرنامەکانی ناڤۆکی ومووشەکی بالستیکی خۆی یارمەتی بدات ، ئیزنی نابێت لەگەڵ هیچ کەس لە ئەمریکا تیجارەت بکات. دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی پەنجاو شەش کۆمپانیای گەمیوانی وڕیگاوبان وگواستنەوەی دەریایی وچەند تاجیری لە پێوەندی لەگەڵ کوریای باکوور بایکوت کرد.

سەرپەیڤ