زەریف : ئێران شەریکی جێی متمانە بۆ چالاکانی ئابووری بولگاریایە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی هاوبەشی بازرگانیی ئێران و بولگاریا لە سوفیە وتی : ئێران شەریکێکی نەریتی و جێی متمانە بۆ چالاکانی ئابووریی بولگاریا دەبێت و بارودۆخی ئێران هێمن و شیاوە بۆ چالاکی ئابووری و سەرمایەدانان.
محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی چوارشەممە وتیشی : ئەم کۆبوونەوەیە نیشاندەری هەبوونی ورەی سیاسی و ورەی بەبڕشتانەی دەوڵەتانی ئێران و بولگاریا و چالاکانی بەشی ئابووریی دوو وڵات بۆ دەستەبەر کرانی بواری ئامادەبوون و بەشداریی چالاکان لە هاوکارییەکانی ئابووری و بازرگانی دوو وڵاتە .
وەزیری دەرەوەی ئێران تیشی : ئامانجی سەفەری شاندی ئابووریی ئێران بۆ سوفیە ئاشنایی زۆرتر بە توانایی ئابووری و دۆزینەوەی شەریکی نوێی بولگاری و بەشداری چالاک لە هاوکارییەکانی ئابووری و بازرگانی دوو وڵاتە .
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : گەشەی ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێران و بولگاریا لەساڵی 2017 جێی خۆشحاڵییە و توانایی پێوەندی ئابووریی دوو وڵات هەتا یەک میلیار دولار لەساڵ ئامانجدار دەکرێت و دێتە دی .
ناوبراو هەروەها داوای لە چالاکانی کەرتی تایبەت و دەوڵەتیی ئابووری ئێران و بولگاریا کرد بە دانی گەڵاڵە و داهێنانی نوێ ڕێگەکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ئابووری و پەرەی ئاستی ئاڵ و وێری دوولایەنە، جێبەجێ بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی سەرۆک وەزیرانی بولگاریا فەرمانی باشی بۆ هەڵگرتنی لەمپەرەکانی بەردەم پێوەندی دوو وڵات لەوان لەمپەری بانکی دەرکردووە، وتیشی بولگاریا لە ڕێگەی ترانزیت و دەروازەی هاتنی ئێران بۆ قارەی ئەورووپایە و بە پێشکەوتنی باش لە گەڵاڵەی کوریدوری گەنداوی فارس - دەریای ڕەش ، بەم زووانە ڕەوتی ترانزیتی کاڵا لەم ڕێگایە هاسانتر دەبێت .
زەریف ڕۆژی سێ شەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای بولگارییا گەیشتە سوفیەی پێتەختی ئەم وڵاتە و تائێستا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیر، وەزیری ئابووری و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کردووە .